ZNA- هەولێر
جەلیل سالاری بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمپانیای نیشتمانیی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران دەڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە نێوخۆی وڵاتەکەیدا دروست دەکرێن بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان نین و ڕۆژانە ٦٠ ملیۆن لیتر بەنزینی زیادە دەسووتێنن.
جەلیل سالاری دەڵێت، ساڵانە ٢ ملیۆن ئۆتۆمبێلی نوێی نێوخۆیی دەخرێتە بازاڕەوە، بەمەش ٥ بۆ ٦ ملیۆن لیتر بەنزینی زیاترمان پێویست دەبێت.
ئاشکرایشی کردووە، پاڵاوگە کۆنەکانی ئێران یەک لەسەر سێی ئەو نەوتەی وەریدەگرن، مازۆت و قیری لێ بەرهەم دێنن، لە کاتێکدا پاڵاوگە پێشکەوتووەکانی ئیمارات تەنیا ٤٪ی دەکەن بە مازۆت و ٩٦٪ی دەکەن بە بەنزین و بەرهەمی دیکە بە کوالێتیی زۆر بەرز.
سالاری دەشڵێت، ئەگەر ئۆتۆمبێلەکانمان ستاندارد بووایەن، دەمانتوانی ڕۆژانە ٥٠ ملیۆن لیتر بەنزین هەناردە بکەین.
ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە |