ZNA- هەولێر
باڵوێزی ئێران لە سووریا دەڵێت، ئەمریکا لە ڕێگەی وڵاتانی کەنداوەوە پەیامی بۆ ئێران ناردووە و داوای چارەسەری گشتگیری قەیرانی ناوچەکەی کردووە.
حوسێن ئەکبەری باڵیۆزی ئێران لە سووریا دەڵێت، وڵاتەکەی لە وەڵامدا پێی ڕاگەیاندوون، هاوپەیمانانی تاران مافی دیاریکردنی چارەنووس و ئازادیی خەڵک و سەربەخۆیی خۆیان هەیە و ئێمە ناتوانین لەو بارەیەوە لەجیاتی ئەوان بڕیار بدەین.
ئەکبەری ئاماژەی بەمەش کردووە، ئەمریکا و ئیسرائیل کۆمەڵێک پەیامیان بۆ ئێران و بەرەی مقاومە لە لوبنان و عێراق و فەلەستین و سووریا و یەمەن ناردووە، چونکە دەترسن بەردەوامی و پەرەسەندنی ئەم شەڕەی هەیە بە لەنێوچوونی ئیسرائیل کۆتایی بێت.
ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە |