ZNA- هەولێر
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، چەکدارانی ئێران ٢ بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان لە سووریا کردووەتە ئامانج.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەو چەکدارانەی خۆیان بە بەرخۆدانی ئیسلامی دەناسێنن، بنکەیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە حەراب جیر لە ڕەمێلان کردە ئامانج، بەڵام هێرشەکەیان شکستی هێنا و فڕۆکەکە لەلایەن بەرگری ئاسمانیی ئەمریکاوە خرایە خوارەوە.
درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکەی هێزەکانی سەر بە ئێران بە مووشەک بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانانیان لە دێرزۆر کردە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەم سەرچاوەیە ئاشکرای کرد هێرشێکیش بۆ سەر بنکەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری مەیادین لە دێرەزوور لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجامدراوە.
ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە |