ZNA - هەولێر
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی سوپای سووریا بۆ سەر باڵەخانە مەدەنییەکانی ئیدلب و گوندەکانی، 2 سەرباز کوژراون و 3 کەسیش برینداربوون.
لە شارۆچکەی مێدیادین لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، سەربازانی ڕژێم لەلایەن شانەکانی داعشەوە کرانە ئامانج و بەپێی زانیارییەکان لەم هێرشەدا سەربازێکی حکومەت کوژرا.
بەردەوامیی ئەم تێکهەڵچوونانە لە کاتێکدایە هیزی تورکیا و ڕووسیا و هەروهها چەکدارانی سەر بە ئێرانیش لە سووریادا هەن.
ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە |