هەولێر : ZNA جەڵتەی دڵ یەکێکە لە مەترسیدارترین جۆرەکانی جەڵتە، چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە وەک کۆبونەوەی کۆلیستڕۆڵ لە دەمارەکانی دڵ، جگەرەکێشان و خواردنی ناتەندروست و پڕ لە چەوری
. قەڵەوی و کۆبونەوەی چەوری لە لەشدا هۆکارێکی سەرەکی جەڵتەی دڵە، هەروەها بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و توشبوون بە نەخۆشی شەکرە هۆکارێکی دیکەیە.
-ئازارێکی زۆری سنگ و شانی چەپ و پشت -
قورسی هەناسەدان یان نەمانی توانای هەناسەدان -
ئازارێکی زۆر لە بەشی سەرووی گەدە -
ئاڕەق کردنەوەی بەشێوەیەکی ناسروشتی -
هەستکردن بە دوودڵی و دڵەڕاوکێیەکی زۆر -کۆکە -
خێرابوونی لێدانی ترپەی دڵ -
نەمانی توانای سەرنجدان
لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانانە پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکەیت و چارەسەر وەربگریت، لەگەڵ ئەوەشدا مەرج نییە هەموو کاتێک ئەوانە نیشانەبن بۆ جەڵتەی دڵ بەڵکو هەندێک جار لەوانەیە نیشانەبن بۆ نەخۆشی دیکە.
ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە |