هەولێر : ZNA -ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات. -سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بەدەست هەوکردنی جومگەکانیانەوە دەناڵێنن یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردنەکان دەدات
. -دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی کرداری هەرس و جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات، ڕێگری لە ئاوسانی سک و قەبزی دەکات
. -خواردنەوەی شەربەتی کەلەرمی سوور بەشێوەیەکی ڕێکخراو یارمەتی تەندروستی دڵ و دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، هەروەها لێدانی دڵ رێکدەخات و کۆنتڕۆڵی شلەی جەستە دەکات.
-کالۆری کەمە و بەهۆی ڕیشاڵەکانەوە هەستی تێربوون زیاددەکات، بەمەش یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان بەرگری جەستە بەهێزدەکات و یارمەتی بەرهەمێنانی خڕۆکە سپییەکان دەدات.
-بەهۆی ڕێژەیەکی زۆری ڤیتامین و کانزاکان تێیدا یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات.
ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە |