ZNA: هەولێر بەشێوەیەکی گشتی خوێ لە هەموو خواردنەکانی ڕۆژانەدا بەکاردەهێنرێت، بێئەوەی بزانرێت ڕێژەی خوێی پێویست لە ڕۆژێکدا چەندە؟
پزیشکێکی ڕوسی باس لەو ڕێژەیە دەکات کە پێویستە لە ڕۆژێکدا بەکاربهێنرێت، پزیشکەکە دەڵێت: ڕێژەی خوێی پێویست لە ڕۆژێکدا پێنچ گرامە، بەڵام بەگشتی ڕۆژانە هەموو کەسێک 10 گرام بەکاردەهێنن، بۆیە پێویستە هەموو کەسێک ئاگاداری ڕێژەی دیاریکراو بن، چونکە زیادەڕوی کردن تێیدا زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە و دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارە خوێنەکان.
ئەو کەسانەی توشبووی پەستانی خوێنن دەبێت لە کەسانی ئاسایی زیاتر ئاگاداری ئەو ڕێژەی خوێیە بن کە بەکاریدەهێنن و هەروەها دەبێت لەوانیش زۆر کەمتر بێت، پزیشکەکە جەختی لەوەش کردەوە ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە پێویستە لەڕۆژێکدا لە سێ گرام زیاتر بەکارنەهێنن.
ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە |