ZNA: هەولێر ترشەڵۆکی گەدە یەکێکە لە کێشە تەندروستییە باوەکان کە ژمارەیەکی زۆر بەدەستیەوە دەناڵێنن و ئازار و ناڕەحەتییەکی زۆر دروستدەکات، هۆکارێکە بۆ نەمانی توانای خواردن و کەمبوونەوەی هەناسەدان.
-بیبەری ڕەنگاوڕەنگی شیرین ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە، بەرگری جەستە بەهێزدەکات و چارەسەری ترشەڵۆکی گەدە دەکا
-بڕۆکلی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان بەتایبەتی ڤیتامین سی بەیەکێک لە باشترین چارەسەرەکانی ترشەڵۆکی گەدە دادەنرێت، هەروەها پارێزگاری لە تەندروستی ئێسکەکان دەکات.
-قەرنابیت یەکێکە لە سەوزەواتە باشەکان بۆ چارەسەرکردنی ترشەڵۆکی گەدە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی رێکخستنی چەوری و کۆلیستڕۆڵی خراپ لەجەستەدا دەدات.
ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە |