ZNA - هەولێر نووسینگەی ڕێکخەری حکومەتی ئیسرائیل لە ناوچەکانی فەڵەستین ڕایگەیاند، دوێنێ یەکشەممە، نزیکەی 200 بارهەڵگری یارمەتی مرۆیی چوونەتە ناو کەرتی غەززە.
سوپای ئیسرائیل هاتنی 200 بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی بۆ ناو غەززە ڕادەگەیەنێت، دوو سیناتۆری ئەمەریکاش دەڵێن، پشکنینی ئارەزوومەندانەی ئیسرائیل گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززە خاو دەکەنەوە.
گوتیشی: "پشکنین بۆ 198 بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی کە چوونەتە ناو غەززە کراوە، 113 بارهەڵگر خۆراکیان هەڵگرتبوو، باقی بارهەڵگرەکان ئاو و دەرمان و چادریان هەڵگرتبوو".
دوو سیناتۆری ئەمەریکی ڕۆژی شەممە دوای سەردانێکیان بۆ دەروازەی سنووریی ڕەفەحی میسر ڕایانگەیاند، پشکنینەکانی ئیسرائیل بۆ بارهەڵگرەکان گەیاندنیان بۆ کەرتی غەززە خاو دەکاتەوە.
ئاماری کوژراوانی بۆردومانی کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە گەیشتووەتە 22 هەزار و 835 کەس و 58 هەزار و 416 بریندار، کە 70%ی منداڵ و ژنن.
ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە |