ZNA - هەولێر رۆژی دووشەممە، خێزانی بەساڵاچووێکی ئەمەریکی تووشی شۆکێکی گەورە بوون، دوای ئەوەی تەرمێکیان لەناو سەلاجەی ماڵەکەیان لە کالیفۆرنیا دۆزیەوە، ئەمەش دوای نۆ ساڵ لە ڕفاندنی دێت.
پۆلیسی شاری سان دیێگۆ بڵاویکردەوە، کەسوکاری بەساڵاچوو "ماری مارگرێت هاکسبی جۆنز"ـی تەمەن 81 ساڵ تاوانەکەیان دۆزیوەتەوە کاتێک بڕیاریانداوە سەردانی ماڵەکەی بکەن.
بەپێی هەواڵێکی فۆکس نیوز، کەسوکاری خاتوو جۆنز ماوەی نۆ ساڵە پەیوەندییان لەگەڵیدا نییە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕەنگە لە ساڵی 2014دا ئەو کەسە مردبێت.
هەرچەندە لە پشکنینی سەرەتایی تەرمەکەدا هیچ برینێکی دیار نەبووە، بەڵام دەسەڵاتداران وەک کوشتن مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکەدا دەکەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی دوای پشکنینی تەرمەکە دیاری دەکرێت.
لێکۆڵەران باوەڕی خۆیان دەربڕی کە ئەو ژنە بەساڵاچووە نۆ ساڵ لەمەوبەر گیانی لەدەستداوە، لە ئێستادا بەدوای هەر کەسێکدا دەگەڕێن کە زانیاری لەسەر گیان لەدەستدانەکەی هەبێت.
ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە |