ZNA-هەولێر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رێگه‌یەکی دیكه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان پێشنیاز کردووە.
سالم عه‌نبه‌كی، له هاوپەیمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاندووه، تائێستا ناكۆكی سیاسی له‌نێوان هێزه سوننیه‌كان له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان به‌رده‌وامه و نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
عه‌نبه‌كی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له ئه‌گره‌ی به‌رده‌وامی ناكۆكی نێوماڵی سوننه‌دا، ئه‌وا ده‌رگای خۆپاڵاوتن له په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه‌و هه‌ر كاندیدێك زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، ده‌بێته سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان، كه ئه‌مه نزیكترین سیناریۆیه ده‌ستی بۆ ببه‌ن.
بڕیاره رۆژی سێشه‌ممەی داهاتوو دانیشتنی وه‌رزی نوێی یاسادانانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێبكاته‌وه، تاكو ئێستا رێككه‌وتن له‌باره‌ی كاندیدی جێگره‌وه‌ی محەممەد حه‌لبووسی له‌لایه‌ن سوننه‌كانه‌وه یه‌كلایی نه‌كرا‌وەتەوە.
لە 14ـی تشرینی دووەمی 2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی هەڵوەشاندەوە و ئەو بڕیارەش کاردانەوەی توندی لایەنە سوننەکانی بەدوای خۆیدا هێنا و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییان بە بڕیارێکی سیاسی ناوبرد.
سوننەکان تائێستا چەندین کۆبوونەوەیان بۆ پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە، بەڵام تائێستا نەگەیشتون بە رێککەوتن بۆ دیاریکردنی جێگرەوەی حەلبووسی.
ئەم هەواڵە 532جار خوێندراوەتەوە |