English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جامی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوول لەنێو یاریگا و هاندەرانی ئارسناڵی لە جامەکە دورخستەوە
2024-01-07 [09:12 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا یانەی ئارسناڵ لە یاریگای ئیماراتدا ڕووبەڕووی لیڤەرپوول بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی ڕێدز توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە تۆپ هاوێژەکانی لەندەنی بهێنێت و لە جامەکە بکاتە دەرەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا، بەتایبەتی ئارسناڵ باشتر بینرا، بەڵام تەواوی هەوڵەکانیان بێسوود بوو تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم، لیڤەرپوولی میوان باشتر دەرکەوت و چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی خاوەن یاریگا، تاکو لە خولەکی 80 جەیکوپ کیویۆر بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد، دوای ئەو گۆڵە و لە خولەکی پێنجی زیادکراودا یاریزان دیاز گۆڵی دووەم و دڵنیایی لیڤەری تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە یانەی لیڤەرپوول لە نێو یاریگا و حسابی ئارسناڵ گەیشتە قۆناغی داهاتوو، ئارسناڵیش ماڵئاوایکرد.





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad