ZNA - هەولێر
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی ئێران ڕایگەیاند، داوایان کردووە سزای پێبژاردن بۆ لادان لە ڕێنوێنییەکانی هاتوچۆ ٣.١ هێندەی ئەو بڕەی ئێستا هەیە، زیاد بکرێت.
کەمال هادیانفەڕ دەشڵێت، بەپێی یاسا و ڕێنوێنییەکان بە سێ ساڵ جارێک دەبێ دامەزراوەکانی پۆلیس، وەزارەتی داد، وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی ڕێگاوبان بابەتی پێبژاردنان تاتوێ بکەن و چاو بە بڕەکەیاندا بخشێننەوە.
کەمال هادیفەڕ دەڵێت لە کۆبوونەوەکاندا پێشنیار کراوە، بڕی پێبژاردنەکان شەش هێندە زیاد بکرێت، بەڵام پۆلیسی هاتوچۆ دژی ئەو پێشنیارە بووە و داوای کردووە بڕی ئەو سزایە ٣.١ هێندەی ئەوەی ئێستا هەیە زیاد بکرێت.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |