ZNA - هەولێر
ڕاوێژکاری باڵای فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، فەلەستینییەکان ئێستا مووشەکیان هەیە و ڕۆژێک دێت سیستەمی دژەمووشەکیشیان دەبێت. ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی پێشووی ئێران لە عێراق، دەشڵێت، فەلەستینییەکان ئێستا بە مووشەک شەڕ دەکەن و ڕۆژێک ڕۆژێک دێت بە سیستەمی دژەمووشەک ڕێ لە بۆمبابارانی شارەکانیان لەلایەن ئیسرائیلەوە دەگرن. ئاماژەی بەوەش داوە، فڕۆکەکانی ئەمریکا بەردەوام چەک و بۆمب بۆ ئیسرائیل دەبەن و هێزەکانی بەرەی مقاومەی ناوچەکەش بە پشتیوانیی هێزی مقاومەی ئێران دەستی دوژمنان دەشکێنن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad