ZAN - هەولێر ڕۆژی یەکشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە پارێزگای دیالە، چوار چەکداری داعش کوژراون.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "سوپای عێراق توانیان بە بەکارهێنانی فڕۆکەی F16 حەشارگە گرنگەکانی چەکدارانی داعش لە گوندی ئەلگوبە لە ناوچەی ئەلوەقف لە پارێزگای دیالە لەناوببەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای ئۆپەراسیۆنەکە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی چوونە دەرەوە بۆ پشکنینی شوێنی ئامانجکراو و تەرمی چوار ئەندامانی داعشیان دۆزیەوە، هەروەها چەک و کەرەستەی سەربازییان لەناوبراون، هەروەها بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەنێو کوژراوەکاندا بەرپرسی سەربازی ناوچەی ئەلوەقف بەناوی "مەجید مەیوف"ـی تێدابووە.
ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە |