ZNA - هەولێر لە یارییەکی جامی یەکێتی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی و پریستۆن لە یاریگای ستمفۆرد بریچ رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یانەی بلۆز توانی یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە پریستۆن بباتەوە.
تایمی یەکەم، دوای چەندین هێرش و هەوڵی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەکتری، ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا یانەی چێڵسی باشتر دەرکەوت توانی چوار گۆڵ لە خولەکەکانی 58 و 66 و 69 و 85 لە رێگەی یاریزان ئارماندۆ برۆخا، تیاگۆ سیلڤا، رەحیم سترلینگ و ئینزۆ فێرناندێزەوە تۆماربکات.
بەم سەرکەوتنە یانەی چێڵسی بەئاسانی خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتووی جامەکە.
ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە |