ZNA:هەولێر بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی، ئەو پیاوانەی توشی شێرپەنجەی پرۆستات بوون، زیاتر لە هەر کەسێک ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەی خوێن لێدەکرێت.
زانایانی ئەڵمانی و سویدی لە توێژینەوەیەکدا ئاشکرایانکردووە، ئەو پیاوانەی تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بوون، بە رێژەی لە %٥٠ مەترسی توشبوونیان بە جەڵتەی خوێن لێدەکرێت.
زانایان توێژینەوەیان لەسەر ١٠ هەزار پیاوی توشبوو بە شێرپەنجەی پرۆستات کردووە، دەرکەوتووە ٣٠٠٠ کەسیان توشی جەڵتەی خوێن "خوێن مەین" بوون.
ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو کەسانەی دوای دوو ساڵ و نیو لە توشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات توشی جەڵتەی خوێن بوون، بەپێی رۆژنامەی ئیندپێندتی بەریتانی ئەگەری هەیە جەڵتە یان مەینی خوێن مەترسیی بۆ سەر ژیانی کەسەکە دروست بکات ئەگەر بە خێرایی چارەسەری پزیشکی وەرنەگرێت.
ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە |