ZNA- هەولێر ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، تەقینەوەیەک لە بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە لادێکانی رۆژهەڵاتی دێرەزوور روویداوە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەشڵێت: ئەو بنکە سەربازییەی ئەمەریکا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێرانەوە کراوەتە ئامانج، گوتیشی: تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانە گیانییەکان نییە.
بەگوێرەی ڕوانگە، ئەم هێرشە دوای چەند کاتژمێرێک لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمەریکی لە بنکەکە هات کە هێزی سەربازی و لۆجستیکی هەڵگرتبوو.
ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە |