ZNA:هەولێر پزیشكێكی پسپۆڕی بواری خواردن ئاشکرایکردوە، سێو دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و ماددە بەسوودەکان بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رێنمایی نادرێت بەوەی بە بڕێکی زۆر بخورێت.
ئەو پزیشکە کە بابەتەکەی لە ماڵپەری healthline بڵاوکراوەتەوە ئاشكرایکردوە، سێو دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی وەكAوСوВ1وВ2وРРوЕلەگەڵ مەگنیسیۆم و فۆسفۆر و یۆد و ئاسن و سیلینیۆم و پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و زینك.
ئەمەش وادەکات سێو ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمبکاتەوە، بیرەوەری باشتر بکات، سیستمی بەرگری بەهێز بکات و نەرمی دەمارەکان زیاتر بکات، هەروەها بەهۆی بوونی کۆمەڵەی ڤیتامینВلە پێکهاتەیدا تەندروستی کۆئەندامی دەمار باشتر دەکات.
بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا ئەو پسپۆرە رێنمایی داوە بەوەی رۆژانە دوو سێو زیاتر نەخورێت، و باشتروایە سێوەکە سەوز بێت، بەتایبەت بۆ ئەوانەی هەستیارییان هەیە و دەیانەوێت پارێزگارەی لە کێشیان
ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە |