ZNA - هەولێر لە دوا یاریی قۆناغی 16ی جامی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای ئەلیانز میوانداری سالێرنیتانای کرد.
لە ئەنجامدا یانەی خانمە پیرەکە توانی بە ئەنجامێکی گەورە و بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە میوانەکەی هێنا.
لە تایمی یەکەم و لە خولەکی یەکەمدا سالێرنیتانا گۆڵی یەکەم لەڕێگەی یاریزان ئیکویمیسی تۆمارکرد،
بەڵام یۆڤی توانی لەو تایمەدا و لە خولەکی 12 گۆڵی یەکسانی تۆماربکات، لە خولەکی 35ی یارییەکە یاریزان کامبیاسو گۆڵی دووەمی خانمە پیرەکەی تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا یانەی یۆڤانتۆس توانی چوار گۆڵی تر لە خولەکەکانی 54، 75، 88 و 91 لەڕێگەی یاریزانان روگانی، بڕۆن بەهەڵە لە خۆیان و کینان یەڵدز و ویاوە تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش، یانەی یۆڤانتۆس بائاسانی خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتی جاماکە و سالێرنیتاناش ماڵئاوای کرد.
ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە |