ZNA- هەولێر
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ڕایگەیاندووە، تەقینەوەی یەکەمی ڕووداوەکەی کرمان خۆکوژی بووە.
ئەم سەرچاوەیە دەڵێت، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان وایان دەردەخست تەقینەوەکانی کرمان بەهۆی دوو جانتای بۆمبڕێژکراوەوە بوونە، بەڵام بەپێی ئەو گرتەڤیدیۆیانەی لە کامێراکانی چاودێریی شوێنی ڕووداوەکە دەست کەوتوون، گومانی تێدا نییە تەقینەوەی یەکەم خۆکوژی بووە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، خۆکوژەکە پیاوێکە و بەهۆی تەقینەوەکەوە پارچە پارچە بووە و لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەکەی بەردەوامە.
ئەم سەرچاوەیە هەروەها دڵێت، بۆ زانینی هۆکاری تەقینەوەی دووهەمیش خەریکی لێکۆڵینەوەن.
ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە |