ZNA: هەولێر خواردنەوەی کوپێک قاوە زۆر باوە لای بەشێکی زۆری خەڵک لەجیهاندا بەتایبەتی لە بەیانیان و ئێواراندا، هەروەها خواردنی پارچەیەک شیرینیش لەگەڵ قاوەدا زۆر بەناوبانگە، بەڵام شیرینی و قاوە بەیەکەوە زیانی هەیە.
پسپۆڕێکی بواری خۆراک دەڵێت: خواردنەوەی قاوە لەگەڵ پارچەیەک شیرینی زیانی هەیە، چونکە خواردنەوەی قاوەدا بەتەنها ڕێژەی گلوکۆز بۆ ماوەیەکی کاتی بەرز دەکاتەوە، کاتێک پارچەیەک شیرینی لەگەڵ دەخورێت بەڕێژەیەکی زۆر زیاتر ڕێژەی گلوکۆز بەرز دەبێتە و دوای ماوەیەک بەشێوەیەکی زۆر دادەبەزێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاڕەق کردن، بێهێزبوون و سەرگێژخواردن.
زانایان ڕێنمای دەدەن دەربارەی ئەوەی قاوەش بە گەدەی بەتاڵ نەخورێتەوە، چونکە دەبێتە هۆی زیان، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنەوەی کافایین بەڕێژەیەکی گونجاو سوودی تەندروسی زۆری هەیە.
ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە |