ZNA - ههولێر
بە ئامانجی بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکەی، ناتۆ پلانی هەیە هەزار مووشەکی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆت بکڕێت.
لەو هەواڵانەی میدیای ئەڵمانی بە پشت بەستن بە ئاژانسی دابینکردنی ناتۆ NSPA بڵاویان کردووەتەوە، مووشەکەکان کە بەهاکەی پێنج ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە، بە هاوبەشی لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە دەکڕدرێن.
لە نێو ئەو وڵاتانەی سیستمەکان دەکڕن هەریەک لە ئەڵمانیا، هۆڵەندا، ڕۆمانیا و ئیسپانیا هەن.
باس لەوەیش کرا کە ئەو مووشە پاتریۆتانەی دەکڕدرێن دەبنە هۆی ئەوەی وڵاتانی ناتۆ مووشەکی زیاتر لە یەدەگەکانی خۆیان بدەنە ئۆکراینا، ئەمەیش بە واتای ئەوە دێت ئۆکراینا باشتر بەرگریی لە خاکەکەی بکات دژ بە هێرشەکانی ڕووسیا.
voa
ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە |