ZNA- هەولێر
ئەو گرووپەی خۆی بە ناوی بزووتنەوەی ئیسلامی لە عێراق ناودەبات، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، چەکدارەکانیان لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکایان لە ناحیەی گوندی کەسک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج.
ئەم گرووپە نێودەوڵەتییە هیچ زانیارییەکی زیاتری لەبارەی هێرشەکەوە بڵاونەکردۆتەوە و تا ئێستاش هیچ لێدوانێک لە لایەنی ئەمریکی و هاوپەیمانانەوە بڵاونەکراوەتەوە.
پێشترێ سەرچاوەی ئەمریکایی بڵاویانکردبۆوە لە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل هەتا ئێستا زیاتر لە ١١٥ جار لە لایەن گروپی چەکدار لە عێراقەوە لە سووریا و عێراق هێرش کراوەتە سەر هاوپەیمانانی دژە داعش.
شیاوی ئاماژە بۆکردنە گروپە چەکدارەکان لەم ماوەیەدا بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش.
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |