ZNA- هەولێر
ئەمریكا و 11 وڵاتیكی دیكە هۆشداری دەدەنە حوسییەكانی یەمەن و دەڵێن: كۆتایی بە هێرشەكانتان بۆ سەر كەشتیەكان لە دەریاری سوور بهێنن.
لە راگەێندراوێكی هاوبەشدا ئەمریكا و 11 وڵاتی هاوپەیمانی، روو لە حوسییەكان دەڵێن: با پەیامەكەمان روون بێت: داواتان لێدەكەین دەستبەجێ كۆتایی بە هێرشە نایاساییەكانتان بهێنن و ئەو كەشتیانەی دەستیان بەسەدا گرتوون و ستافەكانی كەشتیوانیش ئازاد بكەن.
لە راگەێندراوی ئەو 12 وڵاتەدا هاتووە، حوسییەكان بەرپرسیاری دەرئەنجامی كاردانەوەی وڵاتانن، ئەگەر هێرشەكانیان بۆسەر كەشتیەكان لە رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتیەكان لە دەریای سوور رانەگرن.
وڵاتەكانیش بریتین لە: ئەمریكا، ئوسترالیا، بەحرەین، بەلجیكا، كەنەدا، دانیمارك، ئەڵمانیا، ئیتالیا، ژاپۆن، هۆڵەندا، نیوزیلاند و بەریتانیا.
ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە |