ZNA- هەولێر
گەشتەکانی ناردنی عومرەکارانی ئێران بۆ سعوودیە، بە هۆی مۆڵەت پێنەدانی حکوومەتی سعوودیەوە هەڵوەشانەوە.
ئاژانسی ئیسنای ئێران ڕایگەیاند، بڕیار بوو یەکەم گرووپی عومرەکارانی ئێرانی لە پاش 9 ساڵ وەستانی پرۆسەکە، ئەمرۆ بەرەو سعوودیە گەشت بکەن بەڵام بە هۆی مۆڵەت پێنەدانیان لەلایەن حکوومەتی سعوودیەوە، گەشتەکان هەڵوەشانەوە.
بڕیار وابوو بۆ گەیاندنی عومرەکارانی ئێرانی بە سعوودیە، لە ئەمڕۆوە کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئیران ڕۆژانە دوو گەشتی بەرەو ئەم وڵاتە هەبێت بەڵام حیسام قوربانعەلی، گوتەبێژی ئەم کۆمپانیایە رایگەیاندووە: پلانەکانیان بۆ گەیاندنی سی هەزار عومرەکاری ئێرانی، بە هۆی مۆڵەت پێنەدانی سعوودیە هەڵوەشاوەتەوە.
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |