ZNA - هەولێر
ڕوودانی دوو تەقینەوە لە ڕێوڕەسمی یادی کوژرانی قاسم سلێمانی ئێورای ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی کانوونی دووهەم لە شاری کرمانی ئێران زیاتر لە 110 کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە.
ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە بە هۆی دوو تەقینەوەی یەکە لە دوای یەک لە ڕێوڕەمی یادی کوژرانی قاسم سلێمانی و لە نزیک مەزارگەکەی لە شاری کرمان، لانیکەم پەنجا کەس کوژراون و زیاتر لە 60 کەسیش بریندار بوون.
تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکان ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەمنی داوایان لە بەشدارانی رێوڕەسمی یادی قاسم سلێمانی کردووە لە رێگەی لاوەکیەوە شوێنەکە چۆڵ بکەن.
چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی کوژراوانی ئەم رووداوە بەرز ببێتەوە.
ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە |