ZNA:هەولێر توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره زیاتر له هه‌موو كاتێكی دیكه ڕووی له‌زیادبوون كردوه به‌هۆی زۆربوونی ڕێژه‌ی قه‌ڵه‌وی، خۆشبه‌ختانه به ڕێككردنه‌وه‌ی سیستمی خۆراكی و ژیانكردن ده‌كرێت مرۆڤ خۆی له توشبوون به‌م نه‌خۆشییانه بپارێزێت.
شه‌ربه‌تێكی به‌تامی ڕه‌نگ ئه‌رخه‌وانی له‌ماوه‌ی 15 خوله‌كدا ئاستی گلوكۆزی خوێن داده‌به‌زێنێت ئه‌ویش شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ره و پێكهاته‌ی betalains كه دژه ئۆكسێنه‌رێكی به‌هێزه ئه‌و ڕه‌نگه جوانه‌ی پێ به‌خشیوه، جگه له‌وه‌ش شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر نیتراتی تیادایه.
گۆڤاری Metabolites ئه‌م بابه‌ته‌ی بڵاوكردۆته‌وه و سووده‌كانی ئه‌م خواردنه‌وه‌یه بۆ توشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره خراوته ڕوو، جگه له شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر هه‌ریه‌ك له كه‌ره‌وز و جه‌رجیر و توور هه‌مان كاریگه‌ری چه‌وه‌نده‌ریان ده‌بێت به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر نیترات له ناویاندا.
ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە |