ZNA:هەولێر رەنگە هەمووان پێمان وابێت شۆردنی دەموچاو لە بەیانیاندا سوودی هەبێت بۆمان بەڵام پزیشکێکی بواری پێست "کارلێن" چەند رێنماییەکی گرنگمان دەداتی بۆ دوورکەوتنەوە لە شۆردنی دەموچاو لە بەیانیاندا:
١.کاتێک شەوان پێستت پاک دەکەیتەوە پێستت هەستیارتر دەبێت بۆیە پێویست ناکات لە بەیانیاندا دەموچاوت بشۆیت.
٢. شۆردنی دەموچاوت لە بەیانیاندا رێگری لە نوێبوونەوەی پێستت دەکات.
٣. دەبێتە هۆی زیاتر کردنەوەی کونیلەکانی پێستت.
٤. هۆکارە بۆ وشکبوونەوەی پێستت.
٥. بەرهەمەکانی شەوانەت باشتر کاردەکەن بۆ پاکردنەوەی پێستت وەک لە بەیانیاندا
"کارلێن" ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەگەر پێستت زۆر چەورە یان زیپکەت هەیە، پاککردنەوەی دەموچاوت لە بەیانیان بە پاککەرەوەیەکی نەرم یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری پێستت دەدات هەروەها دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەکتریا لەسەر پێستت.
ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە |