English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن بەرزبووەوە
2024-01-03 [08:59 AM]

ZNA - هەولێر


دەسەڵاتدارانی ژاپۆن ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ڕۆژی دووشەممەی رابردوو گیانیان لەدەستدا بۆ 62 کەس بەرزبووەتەوە.

بەرپرسێکی پارێزگای ئیشیکاوا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 62 کەس، هەروەها زیاتر لە 300 کەسیش برینداربوون، کە برینی 20 کەسیان سەختە".

ئامارە فەرمییەکانی پێشوو باس لەوە دەکەن کە لەم بوومەلەرزەیەدا لانیکەم 50 کەس گیانیان لەدەستداوە کە گوڕەکەی 7.5 بووە و زیانێکی زۆری بەدوایخۆیدا هێناوە.

دەزگای کەشناسی ژاپۆن لە سەرەتای ڕوودانی بوومەلەرزەکەوە چاودێری نزیکەی 200 بوومەلەرزەی کردووە، هەروەها هۆشداریشی داوە و پیشبینی دەکات لە ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەی بەهێزتر لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.





ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad