ZNA: هەولێر 1-توێژینەوە زانستیەکان جەخت لەوەدەکەنەوە کە مەعدەنوس ئەگەر ڕۆژانە بە ڕێکوپێکی بخورێت، ئەوا یارمەتیدەرێکی سەرەکیە لە دابەزاندنی شەکری خوێن بە ڕێژەی لە %26.
2- مەعدەنوس بڕێکی زۆر ڤیتامینی تێدایە بەتایبەت ڤیتامین A، کە پێوستیەکی سەرەکیە بۆ لەشی مرۆڤ لەڕووی تەندروستی و جوانیەوە، یاخود ئەو کەسانەی ڕێژەی ڤیتامینیان کەمە دەتوانن لەڕێگەی خواردنی مەعدەنوسەوە چارەسەری کەمی ڤیتامین بکەن لە لەشیاندا.
3-جگە لە ڤیتامین مەعدەنوس دەوڵەمەندە بە کانزا کە یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکان بۆ ئێسک و ماسولکەکانی لەش بەتایبەت ئاسن و کبریت، بۆ ئەو کەسانەی کە خوێنیان کەمە یان نەخۆشی ئەنیمیایان هەیە زۆر بەسوودە و چارەسەرێکی سروشتیە.
4-گورچیلە یەکێکە لە ئەندامە سەرەکییەکانی لەشی مرۆڤ و پێویستە ئاگاداری بین و چاودێری بکەین لەڕووی تەندروستیەوە، ئەو کەسانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە ئەوا پێویستە مەعدەنوس بخۆن، چونکە پارێزگاری لێدەکات.
5-بەشێکی زۆری توێژینەوە زانستی و پزیشکییەکان باس لەوەدەکەن کە مەعدەنوس پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە هۆکارێکە بۆ چالاکردنی سیستمی بەرگری لەش و بەهێزکردنی دژە نەخۆشیەکان.
ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە |