ZNA: هەولێر ١. بڕێکی کەم کالۆری تێدایە هەر بۆیە دەتوانرێت بخرێتە ناو ژەمە جۆراوجۆرەکانەوە بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر زیادبوونی کالۆری جەستەدا هەبێت.
٢. بڕێکی گونجاو لە ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە، کە ڕۆڵی هەیە لە باشترکردنی پرۆسەی هەرسکردن.
٣. پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە بەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
٤. یارمەتی نەهێشتنی تێکچوونەکانی ڕیخۆڵە دەدات وەک ئاوسانی سک و غازات.
٥. یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەناسەدان دەدات.
٦. سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات کە جەستە لە هەوکردن و نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان دەپارێزێت.
٧. یارمەتیدەرە لە باشترکردنی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن.
٨. جەستە دەپارێزێت لە هەوکردنی قۆڵۆن.
٩. یارمەتیدەرە لە نەهێشتنی پێست لە هەوکردن و سووربوونەوە و خوران.
١٠. ترش چەندین مادەی خۆراکی و ڤیتامینی تێدایە کە گرنگن بۆ تەندروستی قژ، وەک ڤیتامین سی، ڤیتامین Eهەموو ئەم ماددە خۆراکیانە یارمەتی گەشەکردنی تەندروست و بەهێزکردنی قژ دەدەن.
ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە |