ZNA: هەولێر ماسولکەکان سەرلەنوێ رێک دەخرێنەوە کاتیک دەخەوین ماسولکەکانی جەستە حاڵەتی "تۆنۆس"ـی خۆیان (کە دەبێتە هۆی وەستانی ماسولکەکان) لەدەست دەدەن و شلەمەنییەکانی جەستە بەهۆی هێزێ راکێشەریی زەوی لەدرێژەی پشتدا کۆ دەبنەوە
. کاتێک خۆمان دەکێشینەوە، ئەم شلەمەنیانە جەستە مەساج دەکەن و بە ئارامی دەگەڕێنەوە سەر جێگەی خۆیان و بەم شێوەیە چالاکی ماسولکەکان دەست پیدەکاتەوە
. سترێس کەم دەکاتەوە کاتێک هاوکات خۆمان دەکێشینەوە و باوێشک دەدەین بەم کارە یارمەتی سووڕی خوێن دەدەین کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سترێس
. هۆکاری ئەم مەسەلەیە ئەوەیە کە ئەم کارە دەبێتە هۆی چالاکبوونی لەنەکاوی بەشێک لە مێشکمان کە بەپرسی ترپە دڵ، سیستمی هەرس و کارکردنی هۆرمۆنەکانە.
وشکیی جەستە لەناو دەبات کاتێک بە ماوەیەکی زۆر لە حاڵەتێکدا دەمێنینەوە جەستە وشک دەبێت
. کاتێک لە خەو هەڵدەستین و خۆمان دەکێشینەوە لەڕاستیدا جومگە و ماسولکەکان وەرزش دەکەن و پانتایی جووڵەکردنەکەیان بەرفرەوان دەبێتەوە
. ئەم کاتە بە مێشک دەڵێ کە کاتی لە خەو هەستانە
. یارمەتی مێشک دەدات سیگناڵی بەهێز رەوانەی ماسولکەکان بکات خۆ کێشانەوە یارمەتی جەستە دەدات کە پەیوەندیی دووبارەت مێشک و ماسولکەکان پێک بێتەوە. واتە کاتێک خۆمان دەکێشینەوە مێشک سیگناڵی بەهێزتر رەوانەی ماسولکەکان دەکات.
ئەم هەواڵە 532جار خوێندراوەتەوە |