ZNA- هەولێر
وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی دانوستانکار و گوتەبێژی حووسییەکانی یەمەن لە تاران کۆ بووەوە.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهی لە دیدارەکەیدا لەگەڵ محەمەد عەبدولسەلام هەڵوێستی حووسییەکانی بۆ پشتیوانیکردن لە حەماس نرخاندووە.
هێرشی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییەکانی ناو دەریای سوور بەشێک لە کۆمپانیا گەورەکانی کەشتیوانی و نەوتی جیهانی نیگەران کردووە. لە بەرانبەردا سوپای ئەمریکا ژمارەیەک هێرشی کردووەتە سەر چەکدارانی حووسی و هاوپەیمانییەکیشی بۆ دابینکردنی ئاسایشی دەریای سوور پێک هێناوە.
هاوکات ڕۆژی ڕابردوو کەشتیی جەنگیی ئەلبورز سەر بە هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە گەرووی بابولمەندەبەوە چووە ناو دەریای سوورەوە. پێشتریش ئەرتەشی ئێران کەشتیی جەنگیی بووشێهری ڕەوانەی دەریای سوور کردبوو.
ئەم هەواڵە 802جار خوێندراوەتەوە |