ZNA- هەولێر
سەرۆکی لیژنەی تەندروستیی ئەنجومەنی شاری تاران ڕایگەیاند، لە یەک ساڵدا ٢٧ هەزار ئێرانی بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیانیان لەدەست داوە.
مەهدی پیرهادی دەڵێت، لەو ژمارەیە ٦ هەزار کەسیان لە تاران بوون.
دەشڵێت، ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیانیان لەدەست دەدەن لەو ژمارەیە زیاتر دەبێت کە لە ماوەی ٨ ساڵ شەڕی ئێران و عێراقدا کوژران.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ڕۆژنامەی "ئیعتماد" دا بڵاو کراوەتەوە، سووتاندنی مازۆت لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، هەروەها بەرهەمهێنانی ئەو سووتەمەنییانەی کە ڕێژەی گۆگردیان زۆرە، دوو هۆکاری سەرەکیی پیسبوونی هەوای شارە گەورەکانی ئێرانن.
ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە |