English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژاپۆن... ژمارەی گیانلەدەستدانی بوومەلەرزەکانی ژاپۆن بۆ٣٠ کەس به‌رز بووه‌وه‌
2024-01-02 [10:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی بوومەلەرزەکانی ژاپۆن گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ ٣٠ کەس.

ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن لە ڕاگەیەندرواێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوێنێ دووشەممە، ١٠ پاشلەرزە کە گوڕەکانیان لە نێوان پێنج بۆ حەوت پلەدا بوو لە نیمچەدوورگەی نۆتۆی سەربە پارێزگای ئیشیکاوای ڕۆژئاوا و کەناراوەکانی ڕوویانداوە.

بەھۆی بوومەلەرزەکانەوە، داڕووخان لە چەند ڕێگایەکی خێرا لە ناوچەکە ڕوویداوە، ھەروەھا ٢٠٠ باڵەخانە لە شاری واژیما لە نیمچەدوورگەی نۆتۆ زیانیان بەرکەوت.

ھاوکات لەسەر داوای پارێزگاری ئیشیکاوا، ھەزار کارمەندی سەربە تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن ڕەوانەی ناوچەکە کراون کە تا ئێستا ٥٠ ھەزار کەسیان لە ناوچەکە گواستووەتەوە.

لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فومیۆ ڕایگەیاندووە کە گەیشتن بە ناوچەکانی باکووری نیمچە دورگەی نۆتۆ زۆر قورسە، جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەت ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە بۆ ئەوەی لە ڕێگای کەشتییەوە، هاوکاری بگەیەنێتە ناوچەکە.

 

AA





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad