English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری پەروەردە: لە ساڵی 2023 زیاتر لە 400 بڕوانامەی ساختە ئاشکراکراوە
2024-01-02 [10:10 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە، ئیبراهیم نامس ئەلجبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق، تۆمارکردنی 450 بڕوانامەی ساختە لە دامەزراوە جیاوازەکانی حکومەت بۆ ساڵی 2023 ئاشکرا کرد.

ئەلجبوری، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "وەزارەتەکەی توانی دەست بەسەر 450 بڕوانامەی ساختە لە دامودەزگا جیاوازەکانی حکومەت بۆ ساڵی 2023 بگرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لیژنە لێهاتووەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەیان لەسەر ساختەکاران تەواوکردووە و ڕەزامەندییان لەسەر داوە، ئەمە جگە لە ئاگادارکردنەوەی لایەنە زیانلێکەوتووەکان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی ساختەکارییەکە".

جەختیشیکردەوە "پێویستی کەمکردنەوەی ئەم دیاردە نەرێنییە کە کاریگەری لەسەر خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی وڵات هەیە، بەمەبەستی پێدانی مافەکانیان بەو کەسانەی کە مافیان هەیە و پاراستنی گرنگی بڕوانامەی ئەکادیمی و پێگەی کۆمەڵایەتییەکەی"،دەشڵێت: "بەردەوامی پلانەکەی بۆ نەهێشتنی بڕوانامەی ساختەیە".





ئەم هەواڵە 535جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad