ZNA- هەولێر
."شی جینپینگ" سەرۆکی چین رایگەیاند، ئامادەیە لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کاربکەن و پەیوەندییەکانیان لە پێناو بەرژەوەندی هەردوو وڵات و برەودان بە ئاشتی و گەشەپێدانی جیهان بەردەوام بن.
ئاماژەی بەوەشدا، پابەندبوون بە رێزگرتن، پێکەوەژیانی ئاشتیانە و هەماهەنگیکردنی سوودبەخش، رێگەیەکی بۆ بوونی هەماهەنگی نێوان چین و ئەمریکا دروستە.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووش، بایدن و شی لە کۆبوونەوەیان لە سانفرانسیسکۆ، بەڵێنیان سدا پەیوەندییەکانی نێوانیان بەردەوام بن.
ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە |