ZNA- هەولێر
جۆزێف بووت، گوتەبێژی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ هەڵمەت هاوبەشەکان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هەسەدە و بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان، کەسی بەرپرسی پەیوەندی و فڕۆکەوانیی داعش لە شاری حەسەکە دەستگیر کردووە.
بەگوێرەی ئەم ڕاگەیەندراوە، ئەو ئەندامە دەستگیرکراوەی داعش بەرپرسی هەواڵگری و پەیوەندییەکانی فڕۆکەوانییە لە ناوچەی سنووری سووریا و عێراق.
بووت لە درێژەی بەیاننامەکەی دا دەڵێت، داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە و هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان دژی ئاسایشی ناوچەکە بەردەوام دەبن.
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |