ZNA - هەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، گوتەکانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییەکانی ناو دەریای سوور ڕەت کردووە.
ناسر کەنعانی دەڵێت، ئەو قسانە بنەمایان نییە و لە گفتوگۆی تەلەفۆنیی نێوان هەردوو وەزیری دەرەوەی ئێران و بەریتانیادا لەو بارەیەوە وەڵامی ڕوون بە بەریتانیا دراوەتەوە.
دەیڤید کامێرۆن دوای گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس نووسیی، بەریتانیا وڵاتی ئێران بە بەرپرسی ئەو هێرشانە دەزانێت
گرانت شاپس، وەزیری بەرگریی بەریتانیاش، لە وتارێکیدا کە ڕۆژنامەی تەلەگراف بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی، وڵاتەکەی بڕیاری داوە ئەو لایەنانە ناچار بە وەڵامدانەوە بکات کە نیەتی خراپیان هەیە.
ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە |