ZNA - هەولێر ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی ڕۆژی دووشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، پێنتاگۆن پلانی بۆ هێرشکردنە سەر بنکەکانی گرووپی "ئەنساروڵڵا" حوسییەکان لە یەمەن ئامادە کردووە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەرپرسانی پێنتاگۆن پلانی وردیان داڕشتووە بۆ لێدانی بنکەی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە یەمەن و هەندێک دامەزراوە کە بریتین لە بەلەمی خێرا لەو جۆرەی کە حوسییەکان بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە گەورەکان بەکاریدەهێنن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا نیگەرانی ئەوە هەیە کە ئەم جۆرە هێرشانە "لە بەرژەوەندی ئێران و پلانەکەیدا بێت".
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی یەکشەممە 10 حوسی یەمەنی کوژران و دوو کەسیش بریندار بوون کە بەلەمەکانی ئەمەریکاییان کردبووە ئامانج و هێرشیان کردبووە سەر کەشتییەکی کۆنتێنەری میرسک لە باشووری دەریای سوور.
دوینێ یەکشەممە، سوپای ئەمەریکا سێ بەلەمی حوسییەکانییان نوقم کردووە کەسێکیشیان کوشتووە، ئەمەش لەئەنجامی هێرشکردنی حوسییەکان بوو بۆ سەر کەشتی کۆنتێنەری میرسک لەدەریای سوور.
ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە |