ZNA - هەولێر لە شەوی سەری ساڵدا، هێزەکانی ئۆکرانیا هەشت موشەکییان ئاراستەی شاری دۆنێتسک کرد.
ئەمەش لەلایەن نوێنەرایەتی کۆماری گەلی دۆنێتسکەوە لە فەرمانگەی هاوبەشی تۆمارکردنی تاوانەکانی ئۆکرانیا لە دۆنباس بڵاوکرایەوە، و ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی ئۆکرانیا 20 موشەکیان ئاراستەی شاری دۆنێتسک کردووە، تەنها دوای نیوەی شەوی رابردوو.
ئەو نوێنەرە لە بەیاننامەکەیدا کە لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی بڵاویکردۆتەوە و دەڵێت، ئەم هێرشە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس و برینداربوونی 13 کەسی دیکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆردومانێک لەلایەن هێزەکانی ئۆکراینەوە بە ئاراستەی شاری دۆنێتسک لە کاتژمێر 3:45 خولەک تۆمارکرا، لەو ماوەیەدا بە هەشت موشەک بۆردومانی شارەکە کراوە".
لای خۆیەوە وەزارەتی باری نائاسایی کۆماری دۆنێتسک داوای لە دانیشتوانی شارەکە کرد کە لە پەناگەدا بمێننەوە و خۆیان نەخەنە بەر مەترسی.
ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە |