ZNA: هەولێر کەرەوز یەکێکە لە سەوزەواتە بەناوبانگەکان لەجیهاندا، تام و بۆنێکی تایبەت بە خواردن و زەڵاتەکان دەبەخشێت و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.
بەشێوەیەکی گشتی خواردنی کەرەوز بۆ هەمووان بەسوودە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەی هەندێک کەسدا هەبێت وەک ئەوانەی تووشی ئەنفلۆنزا و گەروو گیران دەبن، ئەو کەسانەی خواستی خواردنیان کەمە.
هەروەها سوودێکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێش هەیە، چارەسەری هەوکردنەکانی جەستە و تەنگەنەفەسی دەکات، ئەو کەسانەی کێشەی ددان و پوکیان هەیە دەتوانن سوودی لێببینن چونکە یارمەتی بەهێزبوونی ددان و پوک دەدات، کەرەوز سەرچاوەیەکی سەرەکی زیادبوونی خوێنە.
ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە |