English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودە تەندروستییەکانی خواردنی عەلی بابا لە وەرزی زستاندا
2023-12-31 [07:45 AM]

ZNA: هەولێر


عەلی بابا تامێکی جیاوازی هەیە و چەندین سوودی خۆراکی هەیە، رۆژانە کاریگەری ئەرێنی لەسەر کارکردنی مێشک و وەڵامدانەوەی فشاری دەروونی لە گەنجاندا هەیە

 

. ماڵپەڕی " العین " ئاماژەی بە سوودەکانی خواردنی عەلی بابا کردووە لە وەرزی زستاندا، گرنگترینیان ئەمانەن:

 

١. ئەو چەورییە فرە ناتێرانەی لە عەلی بابادا هەن، بەشدارن لە باشترکردنی تەندروستی دڵ بە دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش، بە تایبەتی لە وەرزی زستاندا گرنگە کاتێک پلەی گەرمی سارد فشاری دەروونی زیاتر دەخاتە سەر سیستەمی دڵ و خوێنبەرەکان.

 

٢.عەلی بابا سەرچاوەیەکی گەورەی پرۆتین و چەوری تەندروست و کاربۆهیدراتە، وزەیەکی خێرا و بەردەوام دەدات، بەتایبەت لە مانگە ساردەکاندا جەستەی مرۆڤ پێویستی بە سووتەمەنی زیادە هەیە بۆ ئەوەی گەرم بێت.

 

٣.عەلی بابا مادەی خۆراکی پێویست لەخۆدەگرێت، وەک ڤیتامین، کانزا و دژە ئۆکسێنەر، ئەم ماددە خۆراکیانە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پشتگیریکردنی سیستەمی بەرگری، یارمەتیدەرن بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکانی زستان.

 

٤. عەلی بابا سێ جۆری بەهێزی نیاسین، ریسڤێراترۆل و ڤیتامین E لەخۆدەگرێت کە دەتوانێت رۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت لە بەرزکردنەوەی کارەکانی مێشک، بەربەستێکی پارێزەرە لە نەخۆشی لەبیرچوونەوە.

 

٥. مەنگەنیزی تێدایە رۆڵی هەیە لە بەرهەمهێنانی وزە و میتابۆلیزمدا، میتابۆلیزمێکی باش پێویستە بۆ پاراستنی کێشێکی تەندروست و باشبوونی گشتی.

 

٦.کەشوهەوای زستان کاریگەری هەیە لەسەر پێست، دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و خوران، رێژەی ڤیتامین E لە عەلی بابادا یارمەتی خۆراکدان بە پێست دەدات، پێست بە تەندروستی و شێداری دەهێڵێتەوە.





ئەم هەواڵە 598جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad