ZNA:هەولێر بەپێی لێکۆڵینەوە پزیشکیە نوێیەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، خورمای سور، بەشێوەیەکی چالاک یاریدەی لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان دەدات لە جەستەدا، ئەمەش مانای ئەوەدەگەیەنێت خواردنی تەنها یەک دەنک خورما، لە خراپترین جۆری نەخۆشی رزگاردەکات.
بەپێی هەواڵەکەی رۆژنامەی "فود ئێند فانکشن" خورمای سور کاریگەری لەسەر هەرسێ جۆری شێرپەنجەی سییەکان و مەمک و پرۆستات هەیە، چونکە وادەکات بەشێوەیەکی سروشتی و خۆڕسکانە ئەو خانانە خۆیان لەناوبەرن.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی توێژینەوەیەکی دامەزراوەی "روایال سۆسایەتی" بۆ لێکۆڵینەوە زانستییەکان، خورمای سور کاتێک دەخورێت، ئامانجی سەرەکی دەبێتە لەناوبردنی ئەو وەرەمە پیسانەی لە جەستەدا دروست دەبێت.
هاوکات بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پزیشکانی چین، خورمای سور باشترین پێکهاتەی سروشتی تەندروستە، بۆ حەوانەوەی جەستە، بەتایبەت کاتێک ئارەزووی خواردن لەدەستدەدات یان تووشی سکچوون دەبێت
ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە |