ZNA: هەولێر ئەو کەسانەی بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن و سیستمی خۆراکی تایبەت بەخۆیان پەیڕەو دەکەن نابێت بێبەش بێت لە کاربۆهیدرات، دەتوانرێت خواردنە ڕووەکیەکان هەڵبژێرن کە دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات وەک میوە و سەوزەواتەکان.
بەپێی ماڵپەڕی”eatingwell” ئەم خواردنانە دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدەن:
-مۆز یەکێکە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و کاربۆهیدرات کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات.
-فاسۆلیا کاربۆهیدراتی سروشتی و پڕۆتینی ڕووەکی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، یارمەتی دابەزین و کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن دەدات.
-ماست سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵە هەیە، ڕێژەیەکی زۆر کانزاکانی تێدایە بەتایبەتی کالیسیۆم، مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم گرنگیەکی زۆری لە کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی
خوێندا هەیە.
-خورما جێگرەوەیەکی سروشتی شەکرە، سەرچاوەیەکی سەرەکی کاربۆهیدراتە خواردنی یارمەتی هاوسەنگی پەستانی خوێن دەدات و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە.
-شۆفان بەشێوەیەکی گشتی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی ڕێژەی پەستانی خوێن.
ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە |