ZNA - ههولێر
فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، دوو مووشەکی بالیستییان لە باشووری دەریای سوور خستووەتە خوارەوە کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حووسییەکان لە یەمەن ئاراستەی کەشتییەکی بازرگانی کرابوون.
فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دوو مووشەکی بالیستی لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حووسییەکان لە یەمەن ئاراستەی کەشتی " maersk Hangzhou" تایبەت بە گواستنەوەی کۆنتێنەر لە دەریای سوور کراون.
ڕاشیگەیاندووە، مووشەکەکان، لەلایەن کەشتی جەنگی ئەمریکا "USS Gravely"وە خراونەتەخوارەوە و باسی لەوەشکردووە کە کەشتییەکە ھیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، کەشتییەکە کە ئاڵای سەنگاپووری ھەڵکردبوو و لەلایەن دانمارکەوە بەڕێوەدەبرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە ١٧ تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، ٢٣ ھێرش لەلایەن حووسییەکانەوە بۆسەر ژمارەیەک کەشتی بازرگانی لە دەریای سوور ئەنجامدراون.
AA
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |