ZNA- هەلێر وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، یەکێک لە فڕۆکەکانی جۆری A220 گەڕێنرایەوە بۆ خزمەتکردن، دوای ئەنجامدانی چاککردنەوەی پێویست بۆ فڕۆکەکە.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتەکەدا هاتووە، "کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی فڕۆکەی A220ی گەڕاندەوە بۆ خزمەتگوزاری، دوای گۆڕینی یەکێک لە بزوێنەرەکانی".
ئاماژەی بەوەشکرد، "فڕۆکەکە یەکەم گەشتی لە نێوان بەغدا و تاران دەستپێکرد، دوای تەواوکردنی ڕێکارە فەرمییە پێویستەکان".
ئەندازیار مەناف عەبدول مونعیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە، "گەڕانەوەی فڕۆکەکە بۆ خزمەتگوزاری هاوکات لەگەڵ گەڕانەوەی فڕۆکەیەکی دیکەی جۆری CRJ900 بۆ کارکردن لە چوارچێوەی بەلەمی فڕۆکەوانی نیشتمانی عێراقیدا بووە".
ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە |