English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. مانچستەر سیتی بەردەوامە لە ڕکابەریکردن بۆ پێشەنگی ڕیزبەندی
2023-12-30 [06:06 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریێکی تری هەفتەی 20ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد ڕووبەڕووی شیفیڵد یونایتد بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی سیتیزن توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکە لە شیفیڵد بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 14ی یارییەکە، یاریزان ڕودری هێرناندێز گۆڵی یەکەمی یانەکەی گواردیۆلای تۆمارکرد، دوای چەندین هەوڵی تری هەردوو لا، ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمی یارییەکە سیتی بەردەوامبوو لە ئاستەکەی و لە خولەکی 61 گۆڵی دووەمی لەڕێگەی یاریزان جولیان ئەلڤارێزەوە تۆمارکرد،

دوای ئەوە یانەکان بەردەوامبوون لە هێرشەکانیان و چەند گۆڕانکاریێک ئەنجامدرا، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە بەو دوو گۆڵە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، مانچستەر توانیویەتی 40 خاڵ کۆبکاتەوە و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دێت، شیفیڵدیش لە کۆتایی ڕیزبەندی مایەوە.





ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad