English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. پالمەر سەرکردایەتی سەرکەوتنی چێڵسی کرد
2023-12-30 [04:27 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریی گەڕی 20ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی لوتن تاون.

 

لە ئەنجامدا یانەی بلۆز توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لوتن تاون بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا، چێڵسی بەهێز دەرکەوت و توانیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 12 و 37 لە رێگەی هەریەکە لە یاریزانان پاڵمەر و مادویکەوە تۆمار بکەن.

 

لە تایمی دووەمدا، شین پۆشەکانی لەندەن بەردەوامبوون لە ئاستەکەی و لە خولەکی 70دا جارێکی تر پاڵمەر گۆڵی دووەمی خۆی و سێـەمی تۆمارکرد،

لوتونی خاوەن یاریگا هەوڵەکانیان چڕکردەوە و توانیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 80 و 87 دوو گۆڵی تۆمارکرد، بەڵام یارییەکە هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی چێڵسی بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە پلەی 10ی ڕیزبەندی خولەکە دێت و لوتن تاونیش بە 15 خاڵ لە پلەی 18 دایە.





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad